ئاسایش: به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر سێ هێنده زیادیکردووه
هەواڵ / کوردستان :: 03/03/2019 :: 484 جار بینراوە
دواڕۆژ، بەختیار شەریف
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له ماوه‌ی دوو مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 10 که‌س به تۆمه‌تی به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرکراون.
له‌و راگه‌یاندراوه‌دا که (ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 3ی ئازاری 2019) وێنه‌یه‌کی بۆ دواڕۆژ نێردراوه تیایدا هاتووه: له‌ماوه‌ی دوو مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا هۆبه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی 10 که‌سیان به تۆمه‌تی به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر راده‌ستی دادگا کردووه و به‌پێی مادده 14ی تایبه‌ت به‌و بواره به‌ندن و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی دادوه‌رن بۆ سه‌پاندنی یاسا به‌سه‌ریاندا.
ئه‌وه‌ش هاتووه: به‌پێی ئاماره‌کانی به‌رده‌ست به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوا، به‌راورد به‌ساڵی 2018 رێژه‌ی به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و دوروبه‌ری بۆ سێ هێنده زیادیکردووه.
له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و داڕووخانی گه‌نجان، ئاسایش هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیان و داوایان لێده‌کات رێگری ته‌واوبکه‌ن له بوونی هه‌ر حاڵه‌تێک و هێزه‌کانی ئاسایشی لێئاگاداربکه‌نه‌وه.
پ: ک. س