به‌فربارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 03/03/2019‌ :: 10743‌ جار بینراوە
له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر پارێزگای دهۆك ده‌بێت و باران به‌ لێزمه‌ ده‌بارێت و له‌ هه‌ندێك له‌ ناوچه‌ شاخاویيه‌كانى سنورى دوو شارى هه‌رێم به‌فر به‌ڕێژه‌یه‌كى كه‌م ده‌بارێت و ئه‌گه‌ری باران بارینێكی كه‌میش هه‌یه‌ له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی و سه‌نته‌رى هه‌ولێر.

 
بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3ى ئازارى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی كه‌ ئێستا له‌ هه‌رێم هه‌یه‌ زیاتر كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر سنوری پارێزگای دهۆكه‌ و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی هه‌ولێر و دهۆكیش به‌فرێكى كه‌م ده‌بارێت. 

وتیشی: "له‌ سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر و سنورى پارێزگاى سلێمانی ئه‌گه‌ری كه‌مێك باران بارین هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك بارانی مام ناوه‌ند و به‌ لێزمه‌ ده‌بارێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌و كاریگه‌رییه‌ نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی رووی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ی لاوازه‌ و هه‌موو ناوچه‌كان ناگرێته‌وه‌ تاوه‌كو دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ 4ی ئازار، ئه‌و كاریگه‌یه‌ كۆتایی پێدێت‌ و تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.

پێداچوونه‌وه‌: هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure