شاندێكى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 03/03/2019‌ :: 403‌ جار بینراوە
دیمه‌نێك له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 

پاشنیوه‌ڕۆى (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3ى ئازاری 2019) شاندێكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ هه‌ولێر سه‌ردانى عه‌لی باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامی-ی كرد و چه‌ند پرسێك تاوتوێده‌كه‌ن.


شانده‌كه‌ى یه‌كێتى پێكهاتووه له‌ هه‌ریه‌ك له‌ قادر حه‌مه‌جان، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌، رزگار عه‌لی و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى.

به‌پێى زانیارییه‌كان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جگه‌ له‌ په‌یوه‌ندى نێوان یه‌كێتى و كۆمه‌ڵ پرسی پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى هه‌رێم و به‌شداریكردنى كۆمه‌ڵ له‌و حكومه‌ته‌دا تاوتوێده‌كه‌ن.

پێداچوونه‌وه‌: هـ.ق
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure