بانكه‌ په‌یوه‌سته‌كانی سوپای پاسداران ده‌لكێن به‌ بانكێكی به‌ناوبانگی ئێرانه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 03/03/2019‌ :: 450‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

بانکی ناوەندی ئێران رایدەگەیەنێت: بانک و رێکخراوە ئابورییەکانی سەر بە سوپای پاسداران دەلێکندرێن بە بانکی سپەی ئێرانییەوە.


بانكی ناوه‌ندی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە: له‌ چوارچێوه‌ی یاسا په‌سەندكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پاره‌ و به‌ها و ئه‌نجومه‌نی باڵای هاوسه‌نگی ئابوری سێ ده‌سه‌ڵاتی ئێران، بانکەکانی سەر بە سوپای پاسداران دەلکێندرێن بە بانکی سپەوە.

له‌و راگه‌یاندراوه‌دا ئەوەش هاتووه‌: بانكه‌كانی قه‌وامین، كه‌وسه‌ر، حیكمه‌تی ئێرانیان، ئه‌نسار، مێهر ئێقتساد، له‌ چوارچێوه‌ی یه‌ك بانكدا ده‌لكێندرێن بە بانكی سپه‌وە، کە یه‌كه‌مین بانك و یه‌كێكە له‌ به‌ناوبانگترین بانكه‌ حكومیه‌كانی ئێران.

ئەوەش خراوەتەڕوو: مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌و بڕیاره‌، ده‌ربازبوونی ئه‌و بانكانه‌یە له‌ گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سوپای پاسداران.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure