سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لەبارەی ساختەیی بڕوانامەکەیەوە هاتەدەنگ

هەواڵ / کوردستانی :: 03/03/2019‌ :: 497‌ جار بینراوە
دیمه‌نێك له‌ گردبونه‌وه‌كه‌

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی ساختەبوونی بڕوانامەی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە، (ئەمڕۆ یەکشەممە) مامۆستایان و خوێندکارانی ئەو زانکۆیە گردبوونەوە و سه‌رۆكى ئه‌و زانكۆیه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات.


لەو گردبوونەوەیەدا تەحسین عه‌بدولكەریم، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەکرد: ئێمە ویستومانە بەشی راگەیاندن لە زانکۆی هەڵەبجە بکەینەوە بۆ ئەو مەبەستە بە چەند راگەیاندکارێکمان وتووە کە پێمان خۆشە بێنە زانکۆ و هاوکارمانبن و هەر کەس داوای سکولەرشیپی کردبێت هاوکاریمان کردووە، هاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا نوسراوی ئاڕاستەی دەستەی دەستپاکی کردووە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەسەر بڕوانامەی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بکرێت کە ئایا  ووردەکارییەکانی چۆنە و ئەوان بڕیاردەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: وەک خۆم ملم لە موو باریکترە لەبەردەم دادگا ئەگەریش دادگا و دەستەی دەسپاکی سەلماندیان کە ئەو هەواڵانەی لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوکراوەتەوە، ئەوە داوا لە دادگا دەکەین رێکاری یاسای دژی ئەو کەناڵانە بگیرێتەبەر.

هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، د. ئیدریس کەریم، یاریدەدەری زانکۆی هەڵەبجە ئەوەی خستەڕوو: لەبارەی ئەو دۆسیانەی کە لەسەر زانکۆی هەڵەبجە وروژێنراون، لەڕێگەی پارێزەرەکانمانەوە لە دادگای هەڵەبجە سێ سکاڵامان لەسەر یەکێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن تۆمارکردووە و چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکەین بڕیاری کۆتایی خۆی بدات.

 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure