یه‌كێتی و پارتی بڕیاریاندا سبەینێ کۆببنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 03/03/2019‌ :: 5579‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: سبه‌ینێ (دووشه‌ممه‌ 4ی ئازارى 2019) هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌.


له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: بڕیاردراوه‌ (سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 4ی ئازاری 2019) هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی ده‌كرێته‌ ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان هه‌ردوولایان كه‌ باس له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و پرسی كه‌ركوك، به‌غدا ده‌كرێت.

پارتی و یه‌كێتی له‌ (5ی شوباتی 2019) رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك له‌ پشكی یه‌كێتی و وه‌زیری داد بۆ یه‌كێتی رێككه‌وتن، به‌ڵام به‌هۆی واژۆنه‌كردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌، یه‌كێتی به‌شداری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كرد و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجامنه‌درا.

بڕیاروابوو ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی كۆببنه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوولایان پێیانباش بووه‌ كه‌ بارزان و كۆسره‌ت ره‌سوڵ پێشوه‌خت كۆببنه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بگه‌ن رێككه‌وتن، دواتر مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردولا له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆببنه‌وه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure