ئێران رێ بە خۆكاندیدكردنی پەرلەمانتارانی نادات

هەواڵ / جیهان :: 03/03/2019‌ :: 589‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


بەگوێرەی كۆتا یاسای پەسەندكراوی پەرلەمانی ئێران، ئەو پەرلەمانتارانەی دوای سێ قۆناغی بەدوای یەكدا پەرلەمانتار بوون، ناتوانن بۆ قۆناغی چوارەم خۆیان كاندیدبكەنەوە. 

ئاژانسی (میللەت)ی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران بڵاویكردەوە: 134 نوێنەر لە كۆی گشتی 224 پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئێران، دەنگیان بەو یاسایە داوە كە بەهۆیەوە پەرلەمانتاران بۆیان نییە دوای سێ قۆناغ كاری پەرلەمانتاریی، بۆ قۆناغی چوارەم خۆیان كاندیدبكەنەوە.

هەر لە پڕۆسەكەدا 95 پەرلەمانتاریش دەنگیان بەو یاسایە نەداوە و پێیانوایە هاووڵاتیان بۆ خۆیان دەبێت بڕیاربدەن كێ و بۆ چەند قۆناغ هەڵبژێرن. 

یاسای رێگریكردن لە خۆكاندیدكردنی پەرلەمانتاران بۆ چوار قۆناغی بەدواییەكدا لەلایەن حكومەتی ئێرانیشەوە پەسەندكراوە، بەڵام لیژنەی یاسایی پەرلەمان دەڵێت: "ئەو بابەتە پێچەوانەی یاسایە و لەگەڵیدا رەزامەند نییە".

ئەم بڕیارەی پەرلەمانی ئێران لەكاتێكدایە كە بەهۆی بێكاری و هەڵاوسان، زۆربەی خەڵكانی دەستەبژێر لە رەوتێكدا كە بە "هەڵاتنی مێشەكان" ناسراوە، لە ئێران بۆ دەرەوە ڕادەكەن.


داڕشتنەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure