وتهبێژى حكومهت سهرجهم پشووهكانى مانگى ئازارى ڕاگهیاند
دواڕۆژ، نوسینگهى ههولێر
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووە فەرمییەکانی مانگی ئازاری راگەیاند، لەم مانگەدا ٧ رۆژ پشووی فەرمییە.
سەفین دزەيی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ یهكشهممه، 3ى ئازار، له ڕاگهیاندراوێكدا ڕایگەیاند، بەپێی یاسای پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پشووە فەرمیەكان، رۆژی سێشهممه ٥ی ئازاری ٢٠١٩، بەبۆنەی رۆژی دەستپێكی ڕاپەڕینەوە پشووی فەرمی دەبێت.
ڕاشیگەیاند: ڕۆژی سێشەممە ١١ی ئازاری ٢٠١٩، بەبۆنەی ساڵیادی ئیمزاكردنی رێككەوتنی ١١ ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ و ساڵیادی ڕزگاركردنی شاری هەولێر لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١، پشووی فەرمی دەبێت
هاوکات، رۆژی پێنجشەممە ١٤ی ئازاری ٢٠١٩ بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی بارزانییەوە پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژهشى بهوهكردووه: بەبۆنەی پشوی نەورۆزەوە، رۆژانی ٢٠ و ٢١ و ٢٢ و ٢٣ ئازار پشووی فەرمی دەبێت و لە ٢٤ی ئازارەوە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژهشى بهوهكردووه: بەبۆنەی پشوی نەورۆزەوە، رۆژانی ٢٠ و ٢١ و ٢٢ و ٢٣ ئازار پشووی فەرمی دەبێت و لە ٢٤ی ئازارەوە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.