مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

هەواڵ / کوردستان :: 03/03/2019‌ :: 603‌ جار بینراوە

تاگ :: یه‌كێتى

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت رەسوڵ له شاری هه‌ولێر له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه ‌و دواتر راگه‌یەنراوێك بڵاوده‌كرێته‌وه ‌و چاوه‌ڕاونده‌كرێت كاتی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتیی و پارتی دیاریبكرێت.


كه‌مێك پێش ئێستا، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رپه‌شتی كۆسره‌ت رەسوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر ده‌ستپێكرد.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ تاووتوێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی (پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3ی ئازاری 2019)ی نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی و كۆسره‌ت رەسوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتییه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی دواڕۆژ، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راگه‌یەنراوێك بڵاوده‌كاته‌وه ‌و رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی باڵای نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی دیاریده‌كات، كه‌ ماوه‌ی دوو رۆژه‌ دواخراوه‌.

پارتی و یه‌كێتی له‌ (5ی شوباتی 2019) رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك له‌ پشكی یه‌كێتی و وه‌زیری داد بۆ یه‌كێتی رێككه‌وتن، به‌ڵام به‌هۆی واژۆنه‌كردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌، یه‌كێتی به‌شداری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كرد و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجامنه‌درا.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە