كچێك گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 03/03/2019‌ :: 3715‌ جار بینراوە

دوارۆژ، كۆیه‌ 

به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه‌ له‌ ڕێگای كۆیه‌ - هه‌ولێر له‌ نزیك گوند ته‌كه‌ول، كچێك گیانى له‌ده‌ستدا و باوك و دایكیشی برینداربوون.


(ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3ی ئازاری 2019) زاهیر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆی كۆیه‌ به‌ دوارۆژى راگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ ڕینماییه‌كانى هاتووچۆ، شۆفێری ئۆتۆمبێلێك كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه‌و وه‌رگه‌ڕاوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ كچێك به‌ناوی تاڤگه‌ مولود نادر ته‌مه‌ن (25) ساڵ گیانى له‌ده‌ستداوه‌و باوك و دایكیشی برینداربوون.

وتیشی: "تیمه‌كانمان هێڵكارییان بۆ رووداوه‌كه‌ كردوه‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌".

له‌ سنوری شاری كۆیه‌ له‌ سالی 2019 له‌ ئه‌نجامى 41 ڕووداوی هاتووچۆ،  چوار هاووڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 61 هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure