دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
مەحمود خانی دزڵی کە یەکێکە لە تێکۆشەرە دیارەکانی گەلی کورد و لەساڵانی 1900 بەدواوە ماوەیەکی زۆر فەرمانڕەوایی ناوچەی هەورامانی کردووە، لە سەردەمی شێخ مەحمودی حەفیددا و لە ئازادکردنی شاری سلێمانی لە دەست هێزەکانی ئینگلیز ڕۆڵی سەرەکی هەبووە، لەسەردەمی فەرمانڕەوایەتییەکەیدا لە نزیک گوندی زەڵمی ناوچەی هەورامان قەڵایەکی بەهێزی هەبووە و لە ساڵی 1946 بە پیلانێکی ئێران دەرمانخوارد کراوەو لە گوندی (هانەی قوڵ)ی ناوچەی هەورامان بە خاکسپێردراوە.
لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە ڕێگەی چەند پرۆژەیەکەوە دەستیکردووە بە نۆژەنکردنەوەی قەڵاکە و ڕاکێشانی گەشتیاری زیاتر بۆ ناوچەی هەورامان و بەخشینی سیمایەکی جوان بە ناوچەکەش.
وەهاب ئەمین، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە دواڕۆژەوە باس لە گرنگی قەڵای مەحمود خانی دزڵی دەکات لەڕووی ڕاکێشانی گەشتیاری زیاترەوە بۆ ناوچەکە.
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد