دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزی هاوبه‌شانی كاره‌با، وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم بڕیاریدا به بڕینی کارەبای ئه‌و شوێنه بازرگانییانه‌ی قه‌رزه‌كانیان نهگهڕاندوەتهوه.
محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ی ئازاری 2019) به دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌هۆی زۆریی قه‌رزی كاره‌با و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن هاوبه‌شه‌كانه‌وه، بڕیارمانداوه به پچڕاندنی كاره‌بای شوێنه بازرگانییه‌كان و فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای پارێزگاكان كارەكە جێبه‌جێده‌كات.
وتیشی: "بۆ نموونه بازرگانێك كه كارگەیەكی هەیە و چه‌ند لقێكی له‌شاره‌كانی هه‌رێم كردۆته‌وه و داهاتێكی زۆر باشی هه‌یه، مه‌عقول نییه پاره‌ی كاره‌با نه‌دات، بۆیه هه‌ندێكجار كاره‌بایان ده‌بڕدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناچاربكرێن قه‌رزی كاره‌با بده‌نه‌وه".
به‌پێی پلانێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، دوای پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند رێنماییه‌كی نوێ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان له هاوبه‌شانی كاره‌با ده‌رده‌كرێت،
ده‌شڵێت: "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی به‌رپرسن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌كان بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: قه‌رزه‌كانی كاره‌با له‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كانی (هاووڵاتیان، حكومه‌ت، بازرگانی، پیشه‌سازی و كشتوكاڵ) زیاتر له 750 ملیار دیناری تێپه‌ڕاندوه.
به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و پاشه‌كه‌وتی مووچه، ماوه‌ی سێ ساڵه گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی كاره‌با له‌هاووڵاتیان به‌شێوه‌ی قیست بووه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی زیادهڕەوییان كردۆته سه‌ر هێڵه‌كانی كاره‌با و به‌وهۆیه‌وه قه‌رزار بوون، نابه‌خشرێن و ده‌بێت هه‌موو قه‌رزه‌كان بهسهریەكهوه بده‌نەوە.
پێداچوونەوە: ئارام غەفور