ئەمریكا: ئێران نیازی هۆڵۆكۆستێكی دیكەی هەیە

هەواڵ / جیهان :: 03/03/2019‌ :: 546‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئێران بە لایەنگری لەڕوودانی هۆڵۆكۆستێكی دیكە تۆمەتبار دەكات.


مایك پنس جێگری دوناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە كۆنگرەی بزوتنەوەی سیاسی محافزكارانی (CPAC) رایگەیاند: رژێمی ئێران بە ئاشكرا بەدوای روودان و لایەنگری لە هۆڵۆكۆستێكی دیكەوەیە.

پنس وتیشی: "دڵنیاتان دەكەمەوە ئەمریكا زۆر بە جددی و بە هەموو هێزیەوە لە بەرامبەر ئێران و كارە زەرەرمەندەكانی دەوەستێتەوە".

مایك پنس راشیگەیاند: ئێران حكومەتێكی پاڵپشتیكەر و لایەنگری تیرۆریسمە لە جیهان و سەرچاوە و پەرەپێدەری زۆربەی ناكۆكییەكانی ناوچەكەیە و بە ئاشكرا هەڕەشەی لەناوبردنی ئیسرائیل دەكات. 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure