نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی دوو دیاری كرا

هەواڵ / کوردستان :: 03/03/2019‌ :: 5971‌ جار بینراوە

تاگ :: کارەبا

دواڕۆژ

وتەبێژی كارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە مانگی شوبات لەنێوان (9) بۆ (10) هەزار دینار رادەگەیەنێت و خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی ئازار ئاشكرادەكات.


سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی شوبات بە (39.75) دینار و حەفتاو پێنج فلس دیاریكراوە، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (240) بۆ (260) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان (9.500) بۆ (10.500) هەزار دینار دەبێت، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر جیاوازە.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی (3) ئازار، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی وتی: "مۆلیدە ئەهلییەكان رۆژانە لە كاتژمێر لە (2)ی پاشنیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو، بەیانیان كاتژمێر (7) بۆ (8:30) دەبێت و هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی نەبوو لەو كاتانەدا مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابیندەكەن، بەڵام رۆژانی هەینی بەیانیان كار ناكەن و لەبری ئەوە پێش نیوەڕوان كاتژمێر 11:30 كار بە مۆلیدەكان دەكەن. 

وتیشی: "لە كۆبوونەوەكەدا، ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 15 خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە". 

سەبارەت بە نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون و سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە (207.5) دوسەد و حەوت دینار و نیو دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان 11 كەیڤی بوو، ئەوا 5 دینار و وێستگەكەی كەیڤی بوو 10 دیناری بۆ زیاد دەكرێت

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure