پێشمه‌رگه‌یه‌ك لەبەردەم ماڵەکەیدا كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 03/03/2019‌ :: 3261‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

پێشمه‌ر‌گەیەكی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی دوو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ شاری هه‌ولێر كوژرا و لێكۆڵینەوەش لەهۆكاری كوشتنەكەی دەستپێكردووە.

هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3ی ئازاری 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: كاتژمێر 8:45 ده‌قیقه‌ی شه‌وی رابردوو هاووڵاتییه‌ك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ گه‌ڕه‌كی هاوكاری شاری هه‌ولێر به‌ ناوی (ف. ئ. ئ.) 43 ساڵ كه‌ رێپێدراو (مفه‌وەز)ی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی دووه‌، كوژراوه‌.

له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران، هۆگر عه‌زیز وتی: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە کراوه‌ته‌وه‌و به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 406 له‌ یاسای سزادانی عێراق، بڕیاری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌رچووه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباران هه‌ڵاتوون، بۆیه‌ كه‌س ده‌ستگیرنه‌كراوه‌".

به‌وته‌ی وته‌بێژی پۆلیس، ته‌رمی قوربانییەكە ره‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادی كراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌.

داڕشتنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure