لەمانگی رابردوودا ئێران سزای لەسێدارەدان و بەندكردنی بۆ 12 هاووڵاتی كورد دەرکردوە

هەواڵ / کوردستان :: 03/03/2019‌ :: 735‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


لەمانگی شوباتی رابردوودا دەسەڵاتی دادوەری ئێران، بە تۆمەتی سیاسی و ئایینی، لایەنیكەم 12 هاووڵاتی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانی بە لەسێدارەدان و 43 ساڵ زیندانی سزاداوە.

بەگوێرەی ئامارە بڵاوكراوەكانی رێكخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، 11 هاووڵاتی كورد لە خۆرهەڵاتی كوردستان بەتۆمەتی چالاكی سیاسی سزای 43 ساڵ بەندكردنیان بەسەردا سەپێنراوە.

هەروەها یەك هاووڵاتی كوردیش بەتۆمەتی ئایینی و پەیوەستبوون بە گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەكانەوە بە لەسێدارەدان سزادراوە.

لەكۆی گشتی ئەو 12 كەسە، 6یان خەڵكی پارێزگای ورمێ، 4 كەس خەڵكی پارێزگای سنە و دوو كەسیان لە پارێزگای كرماشان و خوراسانی رەزەوی بوون.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure