سلێمانی: ئەمساڵ یادكردنەوەی جەژنی نەورۆز بەمشێوەیە دەبێت

هەواڵ / کوردستان :: 03/03/2019‌ :: 655‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

ئەمساڵ لە دوو كاتی جیاوازدا یادی جەژنی نەورۆز لە شاری سلێمانی دەكرێتەوەو پەیكەرێكی دەستیش بۆ كەسایەتی ناسراو نەجمەدین مەلا دروست دەكرێت.


محەمەد مەردان، سەرۆكی لیژنەی باڵای یادكردنەوەی جەژنی نەورۆزی سلێمانی (ئەمڕۆ 3ی ئازاری 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: یادی ئەمساڵی جەژنی نەورۆز لە شاری سلێمانی دوو جۆرە، یەكێكیان رۆژی 20ی ئازار لە گردی مامەیارە مەراسیمێكی گەورە بەڕێوەدەچێت، رۆژی 30ی ئازاریش لە بەردەركی سەرای سلێمانی درێژەپێدەری هەمان مەراسیم دەبێت.

ناوبراو روونیكردەوە: ساڵانەش پەیكەرێك بچووکی دەستیی بۆ نەورۆزپەروەرێكی كورد دروست دەكەن، یەكەم ساڵ بۆ پیرەمێردی شاعیر بووە، دووەم ساڵیش بۆ مامۆستا (ع.ع.شەونم) بووە بەئامادەبوونی خۆی پێشکەش کراوە، ئەمساڵیش پەیكەرێکی لەوشێوەیە بۆ نەجمەدین مەلا دروستكراوە كە پێکهاتووە لە 64 پەیكەری بچووک بەپێی تەمەنی مامۆستا و دەدرێت بەو کەسانەی کە رۆژێك لە رۆژانە رۆڵیان لە جەژنی نەورۆزدا هەبووە".

پ: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure