مافى مرۆڤ له‌باره‌ى دیارده‌یه‌كى مه‌ترسیدار هۆشداری ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 03/03/2019‌ :: 874‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

سه‌رۆكى دەستەی مافی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت: فڕێدانى منداڵى ناشه‌رعى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، دیارده‌یه‌كى مه‌ترسیداره‌، به‌هۆى لاوازى سیسته‌مى په‌روه‌رده‌و كه‌مته‌رخى حكومه‌ت، كێشه‌كه‌ گه‌وره‌تر بووه‌.


به‌پێى ئامارێكى رێكخراوى مافى منداڵ، له‌ماوه‌ى دوو مانگدا (كانوونى دووه‌م و شوباتى 2019) هه‌شت منداڵى ساوا كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان هه‌فته‌یه‌ك بۆ 21 رۆژدایه‌، له‌سه‌ر شه‌قام و گۆڕستانه‌كانى هه‌رێم فڕێدراوه‌.

له‌باره‌ى فڕێدانى منداڵى ساوا، زیا پتڕۆس سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌هۆى خراپى گوزه‌ران و قه‌یرانى دارایى منداڵ فڕێده‌درێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌ كوردستان هه‌یه‌، زۆرینه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى فڕێده‌درێن، منداڵى ناشه‌رعین، بۆیه‌ ئێمه‌ ئاگادارى ئه‌و دیارده‌یه‌ین كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و پڕۆژه‌یه‌كیش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌ ده‌ده‌ینه‌ حكومه‌ت.

وتییشى: "هه‌رچه‌نده‌ له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانى دیكه‌ منداڵ فڕێده‌درێت، به‌ڵام زیادبوونى منداڵ به‌ورێژه‌یه‌ مه‌ترسیداره‌".

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى حكومه‌ت و نه‌بوونى و لاوازى سیسته‌مى په‌روه‌رده‌و داخراوى كۆمه‌ڵگه‌، بۆته‌هۆى ئه‌وه‌ى ئافره‌ت منداڵه‌كه‌ ناشه‌رعییه‌كه‌ى فڕێبدات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى هیچ شوێنێك نییه‌ بۆ له‌خۆگرتنى ئه‌و منداڵانه‌




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure