خۆپیشاندان رێگەیەكی سەرەكی لە قەزای رانیە داخست

هەواڵ / کوردستان :: 03/03/2019‌ :: 656‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

بەیانی (ئەمڕۆ یەکشەممە 3 ی ئازار)، بەهۆی کەمیی کارەباوە، هاوڵاتیانی ناحیەی سەرکەپکانی قەزای رانیە خۆپیشاندنیان ئەنجامدا و بەو هۆیەشەوە رێگای هاتوچۆ لەنێوان ناحیەکە و قەزای رانیە داخرا .



ئازاد وسو بەڕێوبەری ناحیەی سەرکەپکان بە دواڕۆژی راگەیاند: لە ماوەی دوو مانگی رابردوو چەند جارێکی تر هاوڵاتیانی ناحیەکە بەهۆی گرفتی کەمی کارەبا خۆپیشاندنیان ئەنجامداوە، بەڵام ئەوان لە ئێستادا سەرقاڵی چارەسەری گرفتی کارەبای ناحیەکەن .

وتیشی: "هۆکاری گرفتی کەمیی کارەبای ناحیەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کارەبای ناحیەکە و گوندەکانی دۆڵی شاورێ لەسەر یەک فیدەری کارەبان، بەڵام لە ئێستادا سەرقاڵن کە فیدەرێکی تایبەت بۆ ناحیەکە دابنێن ".

باسی لەوەشکرد: لە ئێستادا ئەوان دەچنە ناو خۆپیشاندەران بۆ باسی چارەسەری ئەو گرفتە و هاوکات کردنەوەی رێگای هاتوچۆی هاوڵاتیان .


پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure