توركیا بەشداری ئاوەدانكردنەوەی عێراق دەكات

هەواڵ / ئابوری :: 03/03/2019‌ :: 199‌ جار بینراوە
ئاڵای تورکیا و عێراق

دواڕۆژ

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: وڵاتەكەی بەشێوەیەكی باش دێتە پێش بۆ بەشداریكردن لە دووبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق.


مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیه ئاشكراد كرد: لەكۆنفڕانسی كوێت-دا كە بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق بەسترا، بەڵێنیداوە بڕی 5 ملیار دۆلار ببەخشێتە بەغدا.

چاوشئۆغلۆ لە ۆركشۆپێكدا بۆ پیاوانی بازرگانی وڵاتەكەی لەشاری بۆرسە، وتیشی: "عێراق شایانی ئەوەیە ساڵانە ئالووێری بازرگانی لەگەڵیدا بگەیەنینە 100 ملیار دۆلار كە ئێستا ئەو بڕە تەنیا 10 ملیار دۆلارە.

هەر لەسەر ئەو بابەتە، وەزیری دەرەوەی توركیا راشیگەیاند: ئەنقەرە بەنیازە دەرچەیەكی سنورییی نوێ لەنزیك گوندی ئۆفاكۆی بكاتەوە لە دووری 7 كیلۆمەتر لە ویلایەتی شێرناخ و سێگۆشەی عێراقی- توركی- سووری.

ئا: ئارام غەفور 
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە