بە نەوتی کەرکوکەوە
مانگی رابردوو عێراق زیاتر لە 6 ملیار داهاتی هه‌بووە

هەواڵ / ئابوری :: 02/03/2019‌ :: 201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكراى كرد مانگی رابردوو هەناردەی نەوت زیاتر له‌ 101 ملیۆن به‌رمیل بووه‌ و داهاتەكەشی زیاتر لە 6 ملیار دۆلار بووە. 


عاسم جیهاد، وته‌بێژى وەزارەتی نەوتی عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌: لەمانگی رابردوودا (101) ملیۆن و (387) هه‌زار و (615) به‌رمیل، کە رۆژانە (3) ملیۆن و (540) هەزار بەرمیل نەوت هەناردەكراوە.

راشیگه‌یاندوه‌: كۆى داهاتى نه‌وت لەو مانگەدا (6) ملیار و (167) ملیۆن و (815) دۆلار بووە.

جیهاد رونیكردوه‌ته‌وه‌: هەناردەی نەوت له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى باشور و ناوه‌ڕاستى عێراق (99) ملیۆن و (120) هه‌زار و (6) به‌رمیل، له‌كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى كه‌ركوكیش (1) ملیۆن و (753) هه‌زار و (373) به‌رمیل و له‌ كێڵگه‌ى گه‌یاره‌ش (514) هه‌زار و (236) هه‌زار به‌رمیل بووه‌.

ئاشكراشیكردوه‌: لەمانگی شوباتدا تێكڕای نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێك بە 60.83 دۆلار فرۆشراوە.

وته‌بێژه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتی عێراق رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: رۆژانه‌ 63 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى به‌نده‌رى جه‌یهان كراوه‌.

ئا: س.م

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure