نرخی دراوەکان بەکاتی داخستنی بازار

هەواڵ / ئابوری :: 02/03/2019‌ :: 2815‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیریی مایه‌وه‌، هاوكات به‌های تمه‌نى ئێرانی و لیره‌ى توركیش دابه‌زین.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ی شوباتى 2019) به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیریی مایه‌وەو گۆرانكارى به‌سه‌ردا نه‌هات و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 75 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ هه‌مان نرخ بوو".

 

هاوکات لە ناوخۆی ئێرانیش 100 دۆلار بەرامبەر یەک ملیۆن و 360 هەزار تمەنی ئێرانییەو لە بازارەکانی هەرێمی کوردستانیش 100 دۆلار بە 1.306.000 تمه‌نە.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.075 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.075 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.306.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.307.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.360.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 537 لیره‌.
- رۆژى پێج شه‌ممــه‌: 100 دۆلار به‌ 532 لیره‌ بوو.

ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure