ماوەی 90 ڕۆژە ژینگەپارێزانی ئیدارەی راپەرین مووچەیان پێنەدراوە

هەواڵ / کوردستان :: 03/03/2019‌ :: 3510‌ جار بینراوە
ژمارەیەک ژینگەپارێز

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

ماوەی سێ مانگە ژینگەپارێزانی سنوری ئیدارەی راپەڕین کە ژمارەیان زیاتر لە 700 كارمەندە، مووچەیان پێ نەدراوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش بۆ دواڕۆژ دەڵێت: "زانیاریان پێدراوە کە تا بەر لە هاتنی جەژنی نەۆرۆز سێ مووچە بەسەر ئەو ژینگەپارێزانەدا دابەشدەکرێت".


هاوڕێ کاسترۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: ماوەی سێ مانگە زیاتر لە 700 ژینگەپارێزی سنوری ئیدارەی راپەڕین کە سەر بە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتن، مووچەیان پێنەدراوە، ئەمەش بە بیانووی پێنەدانی شایستەی کۆمپانیاکە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کورستانەوە .

وتیشی: "ئەوان بەهاوکاری پارێزەرانی خۆبەخش بەدواداچوونی وردیان بۆ ئەو بابەتە کردووە و لەلایەن بەرپرسانی ئیدارەی راپەڕین و بەرپرسانی کۆمپانیاکەشەوە دڵنیا کراونەتەوە کە لەم هەفتەیەدا مووچەیەک بەو ژینگەپارێزانە دەدرێت".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشکرد: وا بڕیارە بەر لەهاتنی جەژنی نەورۆز دوو مووچەکەی تریش بەسەر ژینگە پارێزاندا دابەشبکرێت .

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure