شیعه‌كان هه‌نگاو ده‌نێن
دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق

هەواڵ / عێراق :: 03/03/2019‌ :: 298‌ جار بینراوە
سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له‌عێراق

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌ مانگی ئادار كه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كییان "ره‌وشی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت له‌ عێراق"، له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا شیعه‌ و سوننه‌كانی بوونه‌ته‌ دوو به‌ره‌وه‌ كه‌ "سوننه‌كان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكین و شیعه‌كانیش دژی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی ده‌وه‌ستنه‌وه‌ له‌ عێراق".

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌ سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌یدا بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی عەین ئه‌لئەسەد لە ئه‌نبار له‌ ٢٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ رایگه‌یاندبوو كه‌ هێزه‌كانیان له‌ عێراق ناكشێننه‌وه‌. 

دواتریش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سنووری عێراق- سوریاوه‌ چاودێری چالاكییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌م لێدوانانه‌ی تره‌مپیش مشتومڕی له‌نێوان عێراقییه‌كان لێكه‌وته‌وه‌ و سوننه‌ و شیعه‌كان كاردانه‌وه‌ی جیاوازیان ده‌ربڕی.

ئاژانسی ئانادۆڵی توركیا بڵاویكردۆتەوە، لایه‌نه‌ شیعه‌كانی نزیك له‌ ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ دانیشتنه‌كانی مانگی داهاتووی په‌رله‌ماندا بڕیارده‌ده‌ن "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌ربكه‌ن".

باس له‌وه‌ ده‌كرێت فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی سائیرونی سه‌ر به‌ سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در كه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ دووره‌ له حكومه‌تی‌ ئێران، پشتگیری داواكاری فراكسیۆنه‌كانی نزیك له‌ ئێران بكات.

له‌لایه‌كی دیكه‌شەوه‌ هاوپەیمانی سائیرون هه‌وڵده‌دات په‌رله‌مان بڕیاری كۆتاییهێنان به‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی نێوان ئه‌مریكا و عێراق بهێنێت.

ئا: ئارام غەفور 
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure