نرخى دراوه‌كان به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 02/03/2019‌ :: 374‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دراودا ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار  بەرزبوونەوەیەکی كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی (ئه‌مڕۆ شەممە 2ى ئازاری 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی دۆلار  بەرزبوونەوەیەکی كه‌می به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا  پێنجشەممە له‌ کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 119 هەزار و 950 دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار دینار. 
100 یۆرۆ به‌ 137 هەزار دینار. 
100 پاوه‌ن به‌ 158 هەزار دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار و 250 دینار.
100 لیره‌ به‌ 23 هه‌زار دینار.

پێنجشەممەش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 119 هەزار و 950 دینار. 
100 یۆرۆ به‌ 137 هەزار دینار. 
100 پاوه‌ن به‌ 159 هەزار و 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار و 350 دینار.
100 لیره‌ به‌ 23 هه‌زار دینار.

ئا: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure