له‌ به‌غداوه‌ زیاتر لە ملیارێک دینار دەگاتە هەرێم

هەواڵ / ئابوری :: 02/03/2019‌ :: 5341‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی 

بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا، زیاتر لە ملیارێك دیناری عێراقی لە جۆری 500 دیناری و 250 دیناری بگاتە هەولێر بەمەبەستی گۆڕینەوەی ئەو دوو جۆرە بە پارەی دڕاو.


سەرچاوەیەكی بەرپرس لە لقی هەرێمی بانكی ناوەندی عێراق (ئەمڕۆ شەممە 2ی ئازاری 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: بانكی ناوەندی عێراق وەڵامی نوسراوی گۆڕینەوەی پارەی جۆری 500 دیناری و 250 دیناری داوینەتەوە.

وتیشی: "بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا زیاتر لە ملیارێك دیناری جۆری 500ی و 250 دیناری بگاتە لقی بانكی ناوەندی لە هەولێر".

روونیشیكردەوە: دوای گەیشتنی پارەكە، دەستدەكرێت بە گۆڕینەوەیان لەگەڵ پارەی دڕاوی 500 دیناری و 250 دیناری.

سەبارەت بە میكانیزمی گۆڕینەوەكە ئاماژەی بەوەكرد: لە ئێستادا لەگفتوگۆداین بۆ چۆنێتی گۆڕینەوەی ئەو پارە دڕاوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا میكانیزمەكەی دیاری دەكەین.

پێشتر بانكەكان و هاووڵاتیان گلەی ئەوەیان دەكرد كە هەردوو پارەی 500 دیناری و 250 دیناری دڕاوە و بانكی ناوەندی ئامادەنییە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان وەریبگرێتەوە، بۆیە بازرگانان ئەم پارە دڕاوەیان كۆدەكردەوە و لە خوار و ناوەڕاستی عێراق دەیانگۆڕیيەوە.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure