كه‌شناسى كۆتاى شه‌پۆلى بارانبارینى راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 01/03/2019‌ :: 39038‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و شه‌پۆله‌ی باران و به‌فره‌ی دوو رۆژه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌ له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ-وه‌ كۆتایی پێدیت. 


بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌ له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ هه‌ینی (1ی ئازاری2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌كاته‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدا كۆتایی به‌و شه‌پۆله‌ی بارانبارین و به‌فره‌ دێت كه‌ دوو رۆژه‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌". 

وتیشی: "له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان هه‌ور له‌ ئاسمان ده‌مێنێت و ئه‌گه‌ری نمه‌ باران ده‌مێنێت، به‌ڵام له‌ سه‌نته‌ری پارێزگاكان و قه‌زاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و باران نابارێت". 

بژار ئه‌كره‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌پێی پێشبینییه‌كان ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا شه‌پۆلێكی تری بارانبارین روو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات. 

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure