حكومه‌تى هه‌رێم سێ ڕۆژ پشووى راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 01/03/2019‌ :: 49763‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی

به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: جگه‌ له‌ پشووه‌كانی رۆژانی نه‌ورۆز له‌م مانگه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم سێ رۆژی تریش ده‌كاته‌ پشوو. 


نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم (ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1ی ئازاری 2019) به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ 5 و11 و14ی ئازار له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم پشووی فه‌رمی ده‌بێت. 

وتیشی: "جگه‌ له‌م رۆژانه‌ حكومه‌ت به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه‌ چه‌ند رۆژێك ده‌كاته‌ پشوو به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دیاری نه‌كراوه‌ پشووه‌كانی نه‌ورۆز له‌ چ رۆژێكه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات". 

هاوكات به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دایناوه‌ پشووه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ له‌ رۆژی 11-وە ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو رۆژی 23ی ئازار به‌رده‌وام ده‌بێت.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure