به‌فربارین ئه‌م پارێزگایه‌ى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 01/03/2019‌ :: 1679‌ جار بینراوە
به‌فربارین

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ لە کاتە جیاجیاکان لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و لە ناوشاریش باران دەبارێت.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی (ئەمڕۆ ۱ی ئازار) بە دواڕۆژی راگەیاند: "بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و لە سەنتەری شارەکانیش باران دەبارێت، رێژەی بارانیش لە سنوری سلێمانی لە ۲٤ کاتژمێری رابردوودا لە سلێمانی  ۳۹٫۸ ملیم باریوە کۆی گشتیش (۸۲٥٫٥) ملیم بووە، ساڵی رابردوو تا ئەم بەروارە (٦۰۸٫۲) ملیم بووە".

ناوبراو روونیکردەوە: ئەمڕۆ لە کاتی جیاجیا باراندەبارێت ، بەڵام ئەگەری هەیە لە سبەینێوە کاریگەری شەپۆلەکە نەمێنێت.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure