براکەی بن سەلمان: باوکم و براکەم مێژوویەکی پیس دەنوسنەوە

هەواڵ / جیهان :: 01/03/2019‌ :: 238‌ جار بینراوە
بن فەرحان و بن سه‌لمان

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

شازادە خالد بن فەرحان برای بچوکی شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمان-ە و لە ئەڵمانیا دادەنیشێت، لە پۆستێکدا هێرشی کردە سەر باوک و براکەی و وتی "مێژوو شوێنێکی "پیسی" شایستەی بۆ ئەوان هەڵگرتووە".

ئەم شازادەیە لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە پۆستێکی کرد و نوسی "ژینگەی جیهان پڕبووە لە خیانەت لە سەرەتای هەرەمی سیستەمەکە کە دۆناڵد ترەمپ-ە بۆ ژێردەستە و کۆیلەکان و هەندێک سەرکردەی عەرەبی ستەمکار و کوڕە بێ مێشکە بکوژەکانیان".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەگەڵ ئەوەشدا من دڵخۆشم، چونکە مێژوو شوێنێکی پیسی شایستەی خۆیانی بۆ ئامادەکردوون".
ئەم شازادە دابڕاوە بانگەشەی بۆ ئەوە کرد خەڵکی سعودیە لە بەرواری 22ی مارس هەوڵ بۆ رووخاندنی دەسەڵاتەکەی (ئال-سعود)بدەن.
لە پۆستێکی تردا نوسیویەتی "ستەمکردن نیشانەیە بۆ رووخانی مەدەنیەت، لەسایەی پاشایەکی فیرعەونی و شازەدەیەکی جێنشینی بکوژ".
ئەوەشی خستووەتەروو "باوەڕمپێبکەن گرنگ نیە چۆن دەمرین، بەڵکو چۆن دەژین، من وەک خۆم ئامادەم بمرم لەجیاتی ئەوەی سەریان بۆ دانەوێنم".

وەرگیڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure