به‌فر رێگای سێ قه‌زای داخستووه‌ و هۆشداى ده‌درێته‌ هاوڵاتیان

هەواڵ / کوردستان :: 01/03/2019‌ :: 7017‌ جار بینراوە
دیمه‌نێك له‌ گیرانى رێگاكه‌

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فربارینه‌ى كه‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى 1ى ئازار، رێگای زینی وه‌رتێ داخرا كه‌ هه‌رسێ قه‌زاكانی  سۆران، رواندزو رانیه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌. 

موسلیح زرار، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێی سه‌ر به‌قه‌زای رواندز به‌ دواڕۆژی وت :" به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سنوری وه‌رتێ بۆته‌ مایه‌ی گیرانی ڕێگای زینی وه‌رتێ كه‌ هه‌رسێ قه‌زای سۆران، رواندز و رانیه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌". 

وتیشى: "داوا له‌ هاوڵاتیان و شوفێران ده‌كه‌م تا كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌، هیچ شوفێر و هاوڵاتییه‌ك به‌ به‌و هێڵه‌دا هاتوچۆ نه‌كات". 

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێ رونیشیكرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر بارینی به‌فر به‌رده‌وامبێت و گیرانی رێگاكه‌ زۆر درێژه‌ بكێشێت، تیمه‌كان رێگاكه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌واش ئاسایی بێته‌وه‌ گیرانی رێگاكه‌ زۆر ناخه‌یه‌نێت و هاتوچۆكردن ئاسایی ده‌بێته‌وه‌. 

 

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure