شكستهێنانی لوتكەكەی ترامپ و كیم

هەواڵ / جیهان :: 28/02/2019‌ :: 212‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا (ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی شوباتی 2019) رایگەیاند: كە هیچ رێكەوتنێكی ئەتۆمی لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكوردا ئیمزا نەكردوە چونكە داواكارییەكانی بۆ لابردنی سزا ئەمریكییەكان قابیلی قبووڵ نییە.

 

ترامپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وتی كۆرییەكان لە بنەڕەتدا هەڵگرتنی هەموو سزاكانیان دەوێت بەڵام ئێمە ناتوانین شتی وا بكەین.

ترامپ بارەگەی گفتوگۆكانی لە ئوتێل میترۆپۆڵ بەجێهێشت و ئامادەی نانی نیوەڕۆ نەبوو كە بڕیار بوو پێكەوە بیخۆن و هەریەكەیان گەڕایەوە ئوتێلەكەی خۆی.

سەرۆکی ئەمریکا وتی: لەگەڵ ئەوەشدا كیم جەختی بۆم كردەوە كە تاقیكردنەوە ئەتۆمی و موشەكیەكان رادەگرێت.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە كیم جون ئون وتی ئێمە داوای شتی زۆرترمان لێ‌ دەكرد، بەڵام ئەو ئامادە نەبوو.

چاودێرەكان دەڵێن ئەم ئەنجامە چاوەڕوان نەكراوبوو بۆ كۆشكی سپی چونكە رێوڕەسمی ئیمزاكردنی رێكەوتنێكی هاوبەشیشی خستبووە خشتەی كارەكانییەوە.

 

پ: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure