نرخى دۆلار به‌رزبوه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 28/02/2019‌ :: 2412‌ جار بینراوە


دواڕۆژ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌، هاوكات به‌های تمه‌نى ئێرانی جێگیر و لیره‌ى توركیش دابه‌زى.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ی شوباتى 2019) به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 120  هەزار و 50 ددینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 119.975 دینار بووه‌".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.975 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.050 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.277.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.277.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.340.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 532 لیره‌.
- دوێنێ چوارشه‌ممــه‌: 100 دۆلار به‌ 530 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure