هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان سائیرون و فه‌تحدا نه‌كراوه‌

هەواڵ / عێراق :: 01/03/2019‌ :: 296‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا
 
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی سائیرون ئاشكرایكرد، له‌نێوان هاوپه‌یمانییەکەی و فه‌تحدا هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه‌، بۆ دروستكردنی وه‌زاره‌تێكی نوێ بۆ فالح فه‌یاز له‌به‌رامبه‌ر پاشه‌كشه‌كردنی له‌ خۆ كاندیدكردنی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ.

سه‌باح حه‌سه‌ن محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری سائیرون له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌ رێككه‌وتنی هه‌ردوو هاوپه‌یمانی سائیرون و فه‌تح ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر دورستكردنی وه‌زارتێكی نوێ، بۆ رازیكردنی فالح فه‌یاز دوورن له‌ راستییه‌وه‌".

ره‌تیشیكرده‌وه‌ "وه‌زاره‌تێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێك دروستبكرێت".

وتیشی: "هه‌ردوو هاوپه‌یمانی سائیرون و فه‌تح گه‌یشتونه‌ته‌ نیمچه‌ رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینی فالح فه‌یاز به‌ كاندیدێكی تر، له‌و باره‌شه‌وه‌ كرانه‌وه‌ی باش هه‌یه‌ بۆ گۆڕانگاری، هه‌رچه‌ند كاروبار و دۆخه‌كه‌ هه‌ر له‌ جێگه‌ی خۆیدایه‌، له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هیچ شتێكی نوێ نییه‌.


پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure