سلێمانى؛ رۆژانه‌ گۆشتى 1100 سه‌ر مه‌ڕو ره‌شه‌ وڵاخ ده‌خورێت

هەواڵ / ئابوری :: 28/02/2019‌ :: 211‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


رۆژانه‌ له‌ سه‌ربڕینخانه‌ى قه‌ره‌گۆل 1000 سه‌ر مه‌ڕوبزن و 100 سه‌ر ره‌شه‌وڵاخى گه‌وره‌ سه‌رده‌بڕدرێت و گۆشته‌كه‌ى ره‌وانه‌ى بازاڕه‌كان ده‌كرێت و بۆ مانگى ئازاریش بڕى هاورده‌ى گۆشتى سور و مریشك و ماسى و هێلكه‌ دیارى ده‌كرا.

رزگار حه‌مه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتوكاڵى سلێمانى (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ى شوبات) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: رۆژانه‌ زیاتر له‌ 100 ته‌ن گۆشتى مریشك كه‌ به‌رهه‌مى كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانى كوردستان دێته‌ بازاڕه‌وه‌و ده‌فرۆشرێت.

راشگه‌یاند: رۆژانه‌ له‌ قه‌سابخانه‌ى قه‌ره‌گۆل، كه‌یه‌كێكه‌ له‌ قه‌سابخانه‌ گه‌وره‌كان 1000 سه‌ر مه‌رز و بزن و 100 سه‌رڕه‌شه‌ وڵاخ سه‌رده‌بڕدرێت و گۆشته‌كه‌ى ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌، كه‌ تێكڕایی رۆژانه‌ ده‌كاته‌ 60 ته‌ن گۆشتى سور له‌ بازاڕه‌كانى سلێمانى ده‌فرۆشرێت.

هاوكات لیژنەی چاودێریكردنی بەرووبوومی پەلەوەری و ئاژەڵی پارێزگای سلێمانیش بە لەبەرچاوگرتنی بەرهەمی ناوخۆ، بڕیاریدا بۆ مانگى ئازار، رێگە بە هاورەكردنی 500 ته‌ن مریشك و 500 ته‌ن گۆشتی سور، 800 ته‌ن ماسی و 510 ته‌ن هێلكە بدرێت.

ئا: س.م 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure