دوايين زانیاری لەسەر بارگرژییەکەی پاکستان و هیندستان

هەواڵ / جیهان :: 28/02/2019‌ :: 309‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سەرۆک وەزیرانی پاکستان رایده‌گه‌یه‌نێت: رۆژی هەینی فڕۆکەوانە هیندییەکە ئازاددەکەن.


بەهۆی بەزاندنی سنوری ئاسمانی پاکستان لە کشمیر، هێزی ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌ دوو فڕۆکەی هیندی خستەخوارەوە و فڕۆکەوانێکیان بەدیلگرت، لەبەرامبەردا حكومەتی نیوده‌لهی-ش فڕۆکەیەکی پاکستانیی خستە خوارەوە.

بەهۆی ئەم بارگرژییەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێوان ئەم دوو وڵاتە داخرا و هەزاران گەشتیار گیریان خواردووە.

ئێوارەی (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ى شوباتى 2019) عیمران خان، سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: "هەمیشە خەڵکی پاکستان و حکومەتی و سوپای پاکستان نیازی ئاشتییان بۆ هیندستان دەربڕیوە، رەگی ئاشتیش بریتییە لە گفتوگۆ، هەردوو وڵاتەکە توانایان هەیە، بەڵام پێویستە هیندستان تێبگات کە جەنگ بەمانای شکستهێنانی سیاسەت دێت".

رۆژی چوارشەممە حكومەتی هندستان ئاشكرایكرد كە فڕۆكەیەكی جەنگی پاكستانییان خستووەتە خوارەوە ئەوەش لەپاش ئەوەی كە پێشتر پاكستان رایگەیاندبوو فڕۆكەیەكی هندی خستووەتە خوارەوە. 

راجیش كۆمارۆ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هندستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: "ئەو فڕۆكە پاكستانییەی كە خراوەتە خوارەوە بەشدار بووە لە هێرشكردنەسەر پێگە سەربازییەكانی هندستان و هێزە سەربازییەكانمان كەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆكەیەیان بینیوە".

وەرگێران: هێڤی فەرهاد
پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure