كۆمپانیایه‌ك پاره‌ى ئاو-ى ماڵان كۆده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 01/03/2019‌ :: 9712‌ جار بینراوە
پێوه‌رى ئاوى ماڵان

دواڕۆژ


به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى سلێمانى ئاشكرايده‌كات: له‌مه‌ودوا له‌ برى كارمه‌نده‌كانیان له‌ناو شارى سلێمانى، كۆمپانیایه‌ك پاره‌ى ئاوى ماڵان كۆده‌كاته‌وه‌.


سه‌ربه‌ست عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "به‌پێى گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى كۆمپانیایه‌ك له‌ برى كارمه‌نده‌كانیان هه‌ڵده‌ستێت به‌ كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌ى ئاوى ماڵان".

رونیشكرده‌وه‌ "له‌ ئێستادا پاره‌ به‌پێى رووبه‌رى خانووه‌كه‌ كۆده‌كرێته‌وه‌، كه‌ پاره‌ى مانگه‌كانى 9 و 10ى 2018 یه‌و به‌ڕووبه‌ره‌ و مانگه‌كانى 1 و 2 كۆده‌كرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها مانگه‌كانى 11 و 12 ى 2018 ش هه‌ر به‌رووبه‌ره‌ و مانگى 3 و 4 ى 2019 كۆده‌كرێته‌وه‌".

وتیشى: "بۆ ئه‌و ماڵانه‌ى پێوه‌ریان داناوه‌ خوێندنه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌، بۆ ساڵى تازه‌ و مانگه‌كانى  1 و 2 و 3 و 4 ى ئه‌مساڵ دواى كۆبونه‌وه‌یه‌ك بڕیارى لێده‌ده‌ین".

ماوه‌ى زیاتر له‌ ساڵێكه‌ پێوه‌رى ئاو بۆ ماڵان دانراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى ئاو به‌پێى به‌كارهێنان بێت و  نرخى هه‌ر مه‌تر سێجایه‌ك ئاویش 50 دیناره‌ و نرخه‌كه‌ى به‌پێى زیاد به‌كارهێنان زیاد ده‌بێت.

ئا: س.م 
پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure