حكومه‌تى هه‌رێم له‌ سێ مانگدا 223 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ توركیا

هەواڵ / ئابوری :: 28/02/2019‌ :: 733‌ جار بینراوە

 

دواڕۆژ


به‌پێى دواین راپۆرتى كۆمپانیاى دیلیۆت، كه‌ رۆژى (چوارشه‌ممه‌ 27ى شوبات) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ سێ مانگدا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ 223 ملیۆن دۆلارى داوه‌ به‌كۆمپانیاى وزه‌ى توركى و كۆمپانیاى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى توركى، وه‌ك تاریفه‌ و دانه‌وه‌ى قه‌رز.

كۆمپانیاى دیلیۆت له‌ راپۆته‌كه‌دا، كه‌ له‌سه‌ر ورده‌كارى بڕى هه‌نارده‌ى و داهاتى نه‌وتى چاره‌كى سێیه‌مى ساڵى 2018 بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، تیایدا له‌ بڕگه‌ى رێڕه‌وى داراییدا هاتووه‌ حكومه‌تى هه‌رێم بڕى (108.094.683)  دۆلارى داوه‌ به‌ كۆمپانیاى وزه‌ى توركى (TEC) وه‌ك  تاریفه‌.

هه‌روه‌ها بڕى (115.000.060) دۆلارى داوه‌ به‌ هه‌ر یه‌ك له‌ كۆمپانیاى وزه‌ى توركى (TEC) و كۆمپانیا نه‌وتى نێوده‌وڵه‌تى توركى (TPIC) وه‌ك دانه‌وه‌ى قه‌رز.

له‌ راپۆته‌كه‌دا دیلیۆت بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ سافى داهاتى وه‌رگیراو له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم له‌ ماوه‌ى فرۆشتنى نه‌وت و چالاكییه‌ په‌یوه‌نداره‌كان (1) ملیار و (288) ملیۆن و (773) هه‌زار و (374) دۆلار بووه‌.

ئا: س.م 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure