عێراق: ئاماده‌كردنى بودجه‌ى ساڵى 2020 ده‌ستیپێكردووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 01/03/2019‌ :: 413‌ جار بینراوە


دواڕۆژ، به‌غدا

وه‌زیرى دارایى عێراق، ئاشكرایكرد، حكومه‌تى فیدراڵ ده‌ستیكردووه‌، به‌ ئاماده‌كردنى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى فیدرالى ساڵى 2020ى داهاتوو.


به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى فواد حسێن وه‌زیرى دارایى عێراق، ئاشكرایكردووه‌ "حكومه‌تى عێراقى به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى پلانى جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى حكومه‌ت".

روونیشیكردۆته‌وه‌ "له‌ چوارچێوه‌ى جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى حكومه‌تدا، ده‌ستكراوه‌ به‌ ئاماده‌كردنى پرۆژى یاساى بودجه‌ى گشتى ساڵى 2020ى داهاتووه‌، ئه‌وه‌ش بۆ مسۆگه‌ركردنى هه‌ماهه‌نگى پێشوه‌خت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ن و داموده‌زگا و پارێزگاكان، به‌مه‌به‌ستى دیاریكردنى پێداویستییه‌ كرده‌ییه‌كان".

ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ش ده‌كات "ئه‌و ئاماده‌كارییه‌ پێشوه‌خته‌، بۆ هێنانه‌ ئاراى بودجه‌یه‌كى هاوسه‌نگ و ئابوورییانه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كى باش بۆ هاوڵاتـیانى عێراق".

پ:س.م 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە