ترەمپ هۆکاری رێکنەکەوتنی لەگەڵ كیم ئاشکراکرد

هەواڵ / جیهان :: 28/02/2019‌ :: 371‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: ئەوان و كۆریای باكور بۆشاییەك لە نێوانیاندا هەیە و نەیانتوانیوە رێكبكەون.

(ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی شوباتی 2019) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هێشتا ئەمریكا سزاكانی لەسەر كۆریای باكور هەڵنەگرتووە، بەڵام ئەوان دەیانەوێت تەواوی سزاكان لەسەریان هەڵبگیرێت و ئێمەش نەمانتوانیوە ئەوە بكەین، بۆیە رێكنەكەوتین".

وتیشی: "كۆریای باكور بەڵێنیداوە چی دیكە مووشەك تاقی نەكاتەوە، ئێمەش دەمانەوێت لە چەكی ئەتۆمی رزگارمان ببێت".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دووەم کۆبونەوەی لوتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا  و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور لە شاری هانۆی ڤێتنام بەڕێوەچوو کە بەبێ رێککەوتن کۆتاییهات. 

 

ئا: ک.س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure