كێشه‌ له‌ نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بانكی كوردستاندا دروست ده‌بێت

هەواڵ / کوردستان :: 28/02/2019‌ :: 2972‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی 

بەهۆی كێشەی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بانكی كوردستانی نێودەوڵەتی، هێنانەوەی پارەی فرۆشتنی نەوت لە توركیاوە لەو بانكه‌ وەرگیرایەوە.

بەرپرسێكی ئەنجوومەنی وەزیران (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ى شوباتى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: لە چەند مانگی رابردوودا كێشە لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بانكی كوردستان دروستبوو، بەهۆیەوە چەند ژمارە بانكییەكی وەزارەتەكە لەو بانكه‌ قوفڵ درا.

ئه‌و به‌رپرسه‌، كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرابكرێت، وتیشى: "بەهۆی چارەسەرنەكردنی ئەو كێشەیە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هێنانەوەی پارەی فرۆشتنی نەوتى لە توركیا لە بانكی كوردستان وەرگرتەوە و لەئێستادا لە رێگەی  (RT bank) ئارتی بانكەوە پارەكە دەهێنرێتەوە".

باسی لەوەشكرد: لە ئێستادا حكومەتی هەرێم هەموو مامەڵەكردنێكی لە رێگەی (RT bank) ئارتی بانكەوەیە.

له‌دواى ده‌ستكردن به‌ فرۆشتنى راسته‌وخۆى نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌، هێنانه‌وه‌ى پاره‌ى نه‌وت له‌ توركیا و وڵاتانى دیكه‌ له‌رێگه‌ى بانكى كوردستانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درا.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure