سوتانی شەمەندەفەرێک وەزیرێكی میسر ناچاری دەستلەكاركێشانەوە دەكات

هەواڵ / جیهان :: 27/02/2019‌ :: 149‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


بەهۆی سوتانی وێستگەیەكی شەمەندەفەرەوە لە میسر وەزیری گواستنەوەی ئەو وڵاتە دەستی لەكارەكەی كێشایەوە.


هیشام عەرەفات وەزیری گواستنەوەی میسر ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی ئەوەی شەمەندەفەرێك وەرگەڕاوە و وێستگەیەكی شەمەندەفەر سوتاوە، دەستی لەكار كێشایەوە و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتەش دەست لەكاركێشانەوەكەی پەسەند كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە شەمەندەفەرێك لە ڕێڕەوە رێڕەوە ئاسنینیەكەی خۆی لایدا و بەهۆیەوە وێستگەی شەمەندەفەری لە ناوچەی رەمسیس لە ناوەڕاستی قاهیرەی پایتەخت سوتا.

وەك ئەوەی میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی ئەو ڕوداوەوە 25 كەس گیانیان لە دەستداوە و 50 كەسی دیكەیش برندار بوون.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure