رێژەی نەخوێنەواری ژنان لە ئێران دادەبەزێت

هەواڵ / جیهان :: 28/02/2019‌ :: 276‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئارەزوو محەمەد

لێکۆڵەرێکی بواری ژنان رایده‌گه‌یه‌نێت: رێژەی نەخوێنەواری لەناو ژناندا لە ئێران لە 50%-ەوە بۆ 10% دابه‌زیووه‌ کە لە پێش سەردەمی شۆڕشدا بەوشێوەیە نەبووە.


مریەم ئەردەبیلی، لێکۆڵەر و شارەزای بواری مافی ژنان لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی رەسمی ئێران ئاماژەی بەوەکرد کە چەند دەیەیەک لەمەوبەر لە ئێراندا لەهەر سێ ژندا دوو کەسیان نەخوێندەواربوون، بەڵام لەئێستادا رێژەیەکی بەرز لە ژنانی ئێران خاوەنی خوێندەوارین و لە ئاستێکی باڵادان.

ئەردەبیلی دەشڵێت: لە چل ساڵی رابردوودا بەشداری چالاکی ژنان لە بوارە جیاوازەکانی کۆمەڵگە زیادیکردووە.

پ: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure