گۆڕینەوەی پارەی فرۆشی نەوت لە بانكی كوردستان وەرگیرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 27/02/2019‌ :: 228‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

 

دیارترین مانشێتی ئەمڕۆی بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكان.

كوردستانی نوێ‌: 
- پێدەچێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەفدی باڵای یەكێتی و پارتی كۆببنەوە
- كشمیر، گرێكوێرەی نێوان هیندستان و پاكستان
- ئەمریكا بڕیاریدا بە هێشتنەوەی 200 سەرباز لە سووریا .. دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤا پێشوازیی لێدەكات
- سەرۆك كۆمار: عیراق پێویستی بە هاوكاریی زیاتری یەكێتیی ئەوروپایە
- ڤیگەن یوكسەداغ زیاتر لە ساڵێك زیندانی دەكرێت
- دەست لەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران قبوڵ نەكرا
- پەرلەمانی كوردستان لیژنەی یاسایی هەڵبژارد .. فراكسیۆنی یەكێتی بەشدار نەبوو، یەكگرتووش بێبەش كرا
- هۆڵەندا لە بواری كشتوكاڵ و ئاڵوگۆڕی ئەكادیمی، هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆكانی كوردستان دەكات
- چین بە بڕی زیاتر لە تریلیۆنێك دۆلار كاڵا لە ئەمریكا دەكڕێت
- بازاڕەكانی ئەڵمانیا پێویستیان بە 260 هەزار پەنابەرە

خەبات:
- بە زۆرینەی دەنگ لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان پێكهێندرا
- بڕی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان بۆ 20 كاتژمێر بەرز دەبێتەوە
- لەسەر بانگهێشتی ئێران شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی ئێرانیان كرد
* هەولێر و تاران هەوڵی چارەسەركردنی گرفتی دەروازە سنوورییەكانی نێوانیان دەدەن
- دۆناڵد ترامپ و كیم جون ئوون گەیشتنە پایتەختی ڤێتنام .. ئەمڕۆ دووەمین كۆبوونەوە لەنێوان هەردوو سەرۆك ئەنجام دەدرێت
- نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە فرانسوا ئۆلاند كرد
- كەركوك .. زیاتر لە 800 شوێنەوار هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە .. هەندێك لە شوێنەوارەكان بە تەواوی سڕاونەتەوە و نەماون
- زیاتر لە 25%ی ئەوانەی ساڵی 2018 لە ئێران لەسێدارە دراون كوردن
- پسپۆڕێكی ئوردنی: 70%ی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئیسرائیل و جیهانی ئیسلامی لەگەڵ توركیادایە
- لە موژدەیەكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك پزیشك دادەمەزرێنێت
- وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتیی لەمەودوا دەبێ‌ داواكاریی مۆڵەتی بەخێوكەر لە رێگەی ئێمەوە مۆڵەت بدرێت
- كەلار لە یۆبیلی زێڕینی نزیك دەبێتەوە و یادی 49هەمین فستیڤاڵی ساڵیادی رۆژی كەلار بەڕێوەدەبات

هاوڵاتی:
- پارتی دەست بەسەر شاڕێگەی پەرلەماندا دەگرێت
- پێكهێنانی حكومەت دەكەوێتە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە .. نێچیرڤان بارزانی پێش نەورۆز كورسی سەرۆكایەتی هەرێم وەردەگرێت
- هۆشەنگ دەروێش، ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆكایەتیی مەسەدە بۆ هاوڵاتی: زیاتر لە نیوەی نەوت و داهاتی سووریا لەژێر دەستی هەسەدەدایە
- بەهار و نەورۆز بازاڕی جلوبەرگی كوردی گەرم دەكەن .. دوكاندارەكان دەڵێن ساڵانە چاویان لە وەرزی بەهارە تا زۆرترین قازانج بكەن
- كچێكی نابینا لە تێكڕای وانەكانیدا 100% بەدەست دەهێنێت
- كچێك دەبێتە سەرمەشقی شانۆیی خانمان لە كەركوك

ئاژانس:
- هەتا كۆچی دوایی نەكرد پارتی فەرمانی دەستگیركردنەكەی نەوشیروان مستەفای هەڵنەوەشاندووەتەوە
- پارتی داوای لە یەكێتیی كردووە بە یەك لیست بەشداریی هەڵبژاردنی كەركوك بكەن
- گۆڕان پاشەكشە لە سیستمی پەرلەمانی دەكات و بە مانەوەی هەموو دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم رازی دەبێت
- حكومەتی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی شەهیدانی هەرێم دەكات
- یەكێتیی هەوڵی كردنەوەی نوێنەرایەتییەكەی توركیای دەدات
- ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان: رێككەوتنەكە جێبەجێ‌ نەكرێت ئەگەری كشانەوەمان لە حكومەت هەیە
- گۆڕینەوەی پارەی فرۆشی نەوت لە بانكی كوردستان وەرگیرایەوە
- جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ (ئاژانس): دەبێت هەرێم پابەند بێت بە هەناردەی نەوتەوە و رێككەوتنی بودجەش بۆ ساڵێكە
- ئاماری دانیشتوانی هەرێم لە بەغدا كورتی هێناوە .. هەرێم و بەغدا نیو ملیۆن كەسیان جیاوازە
- بەغدا پارەكانی داعشی بۆ نادۆزرێتەوە .. سەدان ملیۆن دۆلار بووە و بەشێكی لە شەڕدا فەوتاون
- داعش لە عێراقدا وەبەرهێنان دەكات
- حكومەتی توركیا سەرچاوە داراییەكانی باكوور وشك دەكات
- هێرشە موشەكییەكەی كۆیە چالاكیی پارتەكانی رۆژهەڵاتی راگرت؟
- رێگری لە منداڵ بەشوودان دەكرێت .. چالاكوان و مامۆستای ئایینی ناكۆكن
- نەخۆشی قڕ دەخاتە ناو ئاژەڵەكانی زاخۆوە .. پزیشكیان لە توركیاوە هێناوە
- شێڵتەرەكانیش ماڵی ئارامیی ئافرەتان نین .. چوونەدەرەوەی سەروو هەژدە ساڵ بەدەستی خۆیانە
* شێڵتەری هەولێر زۆرترین ژنی لێیە
- برنجی كوردی بەشی 15%ی دانیشتووانی .. لە ساڵێكدا پێنج هەزار تەن بەرهەم هاتووە
- ئاژەڵ بە قاچاخ هاوردە دەكرێت .. هەفتانە زیاتر لە 30 سەر ئاژەڵی قاچاخ دەستی بەسەردا دەگیرێت

هەولێر:
- نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی شنگال دەكات
- نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە دەكرێتەوە
- چەند كەسێك لە سنووری پارێزگای دهۆك لەسەر بازرگانیكردن بە مرۆڤ دەستگیر دەكرێن
- لە هەولێر .. بڕوانامەی سوپاس و پێزانین بە 44 ژینگەپارێز بەخشرا
- ئەردۆغان داوای لە ترامپ كرد سەردانی توركیا بكات

وشە:
- مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی: دەوروبەری نەورۆز سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێرین
- شارەوانی و پارێزگاری هەولێر دەسەڵاتی تێكدانی گەراجێكیان نەبوو .. گەراجەكەی ئیسكان موڵكی حكومەتە و خۆی لێ‌ دەدزنەوە
- كار بە یاسای رێگری لە بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە ناكرێت 
- ئەڵمانییەكان بیر لە كردنەوەی پێشانگەی هەمیشەیی لە كوردستان دەكەنەوە
- ماددەیەكی بیناسازی دەهێنرێتە هەولێر كە خانووەكان لە گەرما و سەرما و شێ‌ دەپارێزێت
- نرخی تۆنی پێستی ئاژەڵ لە كوردستان پارەی یەك جووت پێڵاوە
- ژمارەیەك وەبەرهێنەر فێڵیان لە هاوڵاتیان و حكومەت كردووە




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure