هاوسەرۆكی پێشوی هەدەپە بە ساڵێك و شەش مانگ زیندانیكردن سزادرا

هەواڵ / کوردستان :: 27/02/2019‌ :: 273‌ جار بینراوە
فیگەن یوكسەكداغ

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 

بەتۆمەتی سوكایەتیكردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، دادگای شاری ئامەد سزای ساڵێك و شەش مانگ زیندانیكردنی سەپاند بەسەر فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە). 


ئەمڕۆ (چوارشەممە 27ی شوباتی 2019) عابد ئیكە نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی كوردستان بە دواڕۆژی وت: "دوای ئەنجامدانی سێزدەمین دانیشتنی دادگای ئامەد لەسەر سكاڵایەكی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، دادگا سزای ساڵێك و شەش مانگی زیندانیكردنی سەپاند بەسەر فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكی پێشوی هەدەپە. 

ئاماژەی بەوەشدا: فیگەن یوكسەكداغ پێشتر وتبوی، گومانی زۆر لەسەر رابردووی ئەردۆغان هەیە، لەسەر ئەو رستەیە، ئەردۆغان سكاڵای دژی یوكسەكداغ كرد و ئەو سزایەی بەسەردا سەپێنرا. 

ئیكە ڕونیشیكردەوە: ئەو سزایە سیاسیە نەك یاسایی، چونكە بەكارهێنانی ئەو رستەیە شایەنی ئەو جۆرە سزایە نیە. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە