دواین هەڵوێستی پارتى بەرامبەر یەکێتی راگەیەنرا
هەواڵ / کوردستان :: 27/02/2019 :: 5888 جار بینراوە
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه چه‌ند جارێك بۆ كۆبوونه‌وه چووینه سلێمانی بۆ كۆبوونه‌وه و كاتی ئه‌وه هاتووه یه‌كێتیی بێته هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 27ی شوباتی 2019) رۆژ نووری شاوەس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له دوای به‌شداریكردنی له پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی داعش كه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرابوو به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: تا ئێستا نه‌مبیستوه جێگری سه‌رۆكی پارتی و شانده‌كه‌ی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ن خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ش بكه‌ن شتێكی ئاساییه، به‌ڵام ئێمه وه‌ك پارتی چه‌ند جارێك چووینه‌ته سلێمانی و كاتی ئەوه‌ش هاتووه یه‌كێتی بێته هه‌ولێر.
وتیشی: "پارتی سووره له‌سه‌ر پێكهێنانی حکومەتێكی كارا و به‌هێز و ئه‌ویش به به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان".
هاوكات لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: بۆ كۆبوونەوەی داهاتوی حیزبەكەی و پارتی مەسەلەی شوێن بابەتێك نییە، بەڵكو گرنگ رێككەوتنە و دەڵێت: "بەڵێن وا بوو پارتی بێنە سلێمانی، ئێستاش قسەكە ئەوەیە بێنە سلێمانی".
له دوای رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی له رۆژی 5ی ئه‌م مانگه و دیاریكردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به شێوه‌ی كاتی، یه‌كێتی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی ههڵپهساردووە و تائێستا ئاماده‌نییه به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان بكات تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واوی خاڵه‌كانی ناو رێككه‌وتنه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئه‌مه‌ش وایكرد پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت دوابكه‌وێت و كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانیش به‌بێ به‌شداری فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
پ: ک. س