كه‌شناسی هه‌رێم: شه‌پۆلێكی بارانبارین ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 26/02/2019‌ :: 5637‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: لە ئەمشەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکات و لە سەنتەری پارێزگاکان رێژەی بارانبارین دەگاتە 30 ملم.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم کە (ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌ 26ی شوباتی 2019) بڵاوكراوەته‌وه‌ تێیدا هاتووه‌: لە ناوچە شاخاویەکان رێژەی بارانبارین دەگاتە سەروی 60 ملم، ئەو ناوچانەی مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زۆر ھەیە بریتیە لە ناوچە سنوریەکانی باکور و باکوری رۆژھەڵاتی هه‌رێم وه‌ك چۆمان، سۆران، قەڵادزێ، حاجی ئۆمەران، ئامێدی، کانی ماسی، رانیە و زاخۆ.

ئەوەش خراوەتەڕوو: رۆژی ھەینی لە كاته‌كانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتايی دێت.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە