هۆكارى سه‌ردانینه‌كردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 27/02/2019‌ :: 24578‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئاشکرایدەکات: هۆکاری درەنگ کەوتنی سەردانیان بۆ لای وەفدی یەکێتی، سەردانی نێچیرڤان بارزانی بووە بۆ دەرەوەی وڵات.


بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی پارتییەوە بەدواڕۆژ دراوە، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان دوێنێ گەڕاوەتەوە كوردستان و چاوی بە فەرەنسۆ ئۆلاند، سەرۆكی پێشووی فەڕەنسا كەوتووە.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەگەری زۆرە رۆژی شەممەی داهاتوو 2ی ئازاری 2019 شاندە باڵاكەی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی شاری سلێمانی بكات و لەگەڵ یەكێتیی نیستمانیی کوردستان كۆببنەوە، بەمەبەستی رێككەوتن لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ و پرسی كەركوك و بەغدا.

پارتی و یەكێتی كێشەی سەرەكییان دانانی پارێزگاری كەركوكە، یەكێتی تائێستا رزگار عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی بۆ ئەو پۆستە كاندیدكردووە، لە چەند رۆژی رابردووشدا شاڵاو عەلی عەسكەری، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیش خۆی بۆ ئەو پۆستە كاندیدكرد.

سەرچاوەكەی پارتی ئاماژەی بەوەكرد: پارتی ئامادەیە بۆ پارێزگاری كەركوكیش لەگەڵ یەكێتی رێككەوتن بكات، بەڵام ئەوان بەكاندیدكردنی رزگار عەلی رازی نابن و پێیانباشە شاڵاو عەلی عەسكەری ئەو پۆستە وەربگرێت.

پ: ن. ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure