وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق كۆى هه‌نارده‌ى نه‌وتى مانگى رابردووى راگه‌یاند

هەواڵ / ئابوری :: 26/02/2019‌ :: 159‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زاره‌ته‌ نه‌وتى عێراق رایدەگەیەنێت: كۆى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاو له‌ مانگى رابردوودا 113 ملیۆن به‌رمیلى تێپه‌ڕاندووه‌.


عاسم جیهاد، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ى شوباتی 2019) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: كۆى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوى مانگى كانونى دووه‌م له‌ كێڵگه‌كانى باشور و ناوه‌ڕاستى عێراق گه‌یشتووەته‌ زیاتر له‌ 110 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، داهاته‌كه‌شى گه‌یشتووەته‌ شەش ملیار و 223 ملیۆن و 744 هه‌زار دۆلار.

ده‌شڵێت: "كۆى هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ كێڵگه‌كانى كه‌رکوكه‌وه‌ و له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانه‌وه‌ گه‌یشتووەته‌ دوو ملیۆن و 315 هه‌زار و 389 به‌رمیل، داهاته‌كه‌شى 130 ملیۆن دۆلارى تێپه‌ڕاندووه‌، هه‌روه‌ها هه‌نارده‌ى نه‌وتى گه‌یاره‌ش 550 هه‌زار و 759 به‌رمیل بووە به‌داهاتى 12 میلۆن 655 هه‌زار و 891 دۆلار".

روونیشیكردووەته‌وه‌: تێكڕاى نرخى به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشتووەته‌ 56،287 دۆلار، ئه‌و نه‌وته‌ له‌لایه‌ن 33 كۆمپانیاى بیانى و فره‌ڕگه‌ز و له‌ به‌نده‌ره‌كانى به‌سڕه‌ و خۆر عه‌مییه‌ و عه‌واماتى فیدراڵى له‌ كه‌نداو، هه‌روه‌ها به‌نده‌رى جه‌یهانه‌وه‌ هه‌نارده‌كراوه‌.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure