نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ.. دۆلار جێگیربوو

هەواڵ / ئابوری :: 26/02/2019‌ :: 1107‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیری مایه‌وه‌، هاوكات به‌های تمه‌نى ئێرانی كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌ و لیره‌ى توركیش جێگیربوو.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26ی شوباتى 2019) به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیریی مایه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 120.000 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌هه‌مان نرخ بوو".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.100 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.100 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.303.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.292.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.350.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 530 لیره‌.
- دوێنێ دووشه‌ممــه‌: 100 دۆلار به‌ 530 لیره‌ بوو.

ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure